فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى جەلال تاڵەبانى
  • SulyAir
  • SulyAir
1 1
هاتووان

هاتووان زیاتر >>

ڕۆیشتوان

ڕۆیشتوانزیاتر >>

بـەیانـى ڕۆژنـامەوانى

سلێمانى, هەرێمى کوردستان, عێراق

ڕێکەوت: 19ى ئازارى 2026

 

بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین, دوایی تەواوبوونى ڕێکارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان, وە ئاماژە بە دواین بڕیاری (دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانیی عێراقی) ئەمڕۆ (19ى ئازارى 2026) گۆڕینی ناوی (فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى‎) بۆ (فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى جەلال تاڵەبانى) چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

بە پێویستى دەزانین سوپاسى هەموو ئەو بەڕێزانە بکەین (هەرکەسە و بەپێى پێگە و پلەى خۆى) کە هاوکار و هەمەئاهەنگ بوون لە جێبەجێکردنى ئەم بڕیارەدا کە بیرۆکە و دەستپێشخەریەکى گەورەیى دامەزراوەی (سەرۆک جەلال تاڵەبانی) بوو, وە توانیان بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم کارە گەورەیە بە ئەنجام بگەیەنن کە شایستەی خەبات و تێکۆشان و گەورەیی ناوی (سەرۆک مام جەلال) بێت کە (فڕۆکەخانە)ش وەک بەشێک لە دامەزراوە ئەکادیمى و خزمەتگوزارییە گرنگەکانى ترى وەک (زانکۆ و نەخۆشخانەو....هتد) لەسەر دەستى (سەرۆک مام جەلال) لە سلێمانیدا بونیادنراون وەک دیارى و یادگارى دەمێننەوە.

 

هاونیشتمانیانى ئازیز, گەشتیارانى بەڕێز...؛

ئەم گۆڕانکارییە گرنگە بۆ ئێمە لە فڕۆکەخانە, ڕووداوێکى مێژووییە کە دەبینە هەڵگرى ناوى جوامێرى بەخشندەیى (سەرۆک مام جەلال) کە تاوى زیاترمان دەدات لە خزمەتکردنتان, بە تایبەت (شارى سلێمانى) کە (مام) پەیوەستى کردبوو بە (ژیان)ەوە و ناوى نابوو (شارە حەیاتەکە).